بەفەرمانی نێچیرڤان بارزانی خاوەنی كۆمپانیایەك دەستگیركرا

بە تۆمەتی بوونی گەندەڵی لە پرۆژەكانی وەبەرهێنان‌و لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم، خاوەنی كۆمپایایەك لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەستگیركرا.

بەپێی هەواڵێكی باسینوز، بەفەرمانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان خاوەنی ( گرووپی کۆمپانیای ئاڵتون) لە فرۆکەخانەی هەولێر دەستگیر کراوە”.

سەرچاوەکەیەك لە فرۆکەخانەی هەولێر وتی "دەستگیر کردنی خاوەنی کۆمپانیای (ئاڵتون) بەهۆی گەندەڵی بووە لە پرۆەژی ئاڵتوون ستی دا.

لەمبارەیەوە  رێبوار خەلیل سەرۆکی دەستەی وەبەرهینانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند” فەرمانی دەستگیر کردنی ئەو کەسە بەفەرمانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە هەڵمەتی دەستگیر کردنەکەش کەسی زۆر دەگرێتەوە بەڵام ئاماژەی بە هۆکاری دەستگیر کردنەکەی نەدا.



PM:01:58:23/05/2015