بەڤیدیۆ: سیڤیلیە بۆ چوارەم جار لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی ئەوروپا لیگ


لە یاری کۆتایی خولی ئەورپا لیگ لە شاری وارسۆ لەوڵاتی پۆڵەندا هەردوو یانەی دنیپرۆی ئۆکرانی و سیڤیلیەی ئیسپانی ڕوبەڕی یەکبونەوە.

لە سەرەتای تایمی یەکەمدا و لە خولەکی حەوتدا دنیپرۆ لە لایەن یاریزان ' نیکۆلا کانیلیچ بە گۆڵێک پێش کەوت، لە خولەکەکانی ٢٨-٣١ دا سیڤیلیە بە دوو گۆڵی کریچۆوک و کارلۆس باکا وەڵامی یانەی ئۆکرانیەکەی دایەوە.
دواتر پیش تەواوبوونی یاریەکە بە خولەکێک سەرکردەی یانەی دنیپرۆ "ڕۆسلان ڕۆتان لە خولەکی ٤٤ دا گۆڵی بەرامبەربونی بۆ دنیپرۆ تۆمار کردوو ئەو تایمە بەدوو گۆڵ بۆ هەردوو یانەی کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمداو لە خولەکی ٧٣ دا سیڤیلیە لە لایەن کارلۆس باکای کۆڵۆمبیەوە گۆڵی بردنەوەی نازناوەکەی تۆمار کردوو بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یاریەکەی بەسوودی خۆی کۆتایی پێ هێناو بۆ جاری  دووەم لەسەر یەکوو چوارەم جار لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی خولی یۆرۆ لیگ.

سیڤیلیە لەوەرزی داهاتوو بەفەرمی بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەکات.


ئا/ شاهۆ فایق






AM:12:02:28/05/2015