هاوڵاتیەکی بەڕەگەز کەنەدی لە شوقەی کۆمەڵگای بەهاران لەسەرچنار لە رێگای پەتەوە خۆی دەخنکێنێت.
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی نەقیب سەرکەوت ئەحمەد لە لێدوانێکیدا بۆ سپی رایگەیاند: ئەو هاوڵاتییە کەنەدییە ناوی ( رایان کریتە ) لە دایکبووی ١٩٨٤ لە باڵەکۆنی یەکێک لە شوقەکانی کۆمەڵگای بەهاران خۆی بە پەتێک خنکاندووە.
سەرکەوت ئەحمەد وتیشی: ئەم هاوڵاتییە لە کۆمپانیایەکی نەوت کاردەکات کە ئۆفیسی سەرەکیان لەهەولێرەو ئەم کارمەندێکی ئەو کۆمپانیایە Haly.proton ەکەندیە.
سەبارەت بەهۆکاری خۆکوشتنەکەی، وتەبێژەکەی پۆلیس دەڵێت: تا ئیستا هۆکاری خۆکوشتنەکە نەزانراوەو لێکۆڵینەوە بەردەوامە، بەڵام ئەو پیاوە خێزاندارەو نامەیەکی لەدوای خۆی جێهێشتووە کە داوای لێبوردن لە خۆشەویست و کەسوکاری دەکات.
لەو شوقەیەدا هاولآتیەکی تری کەندی لەهەمان کۆمپانیا دەژی، شەو یەکتریان جێهشتووەو هەریەکەیان چۆتە ژوورەکەی خۆی، بەقسەی ئەو هاوڕێیەی رایان کێشەی کۆمەلایەتی هەیە.