ئەمەریكا: داعش ناتوانێت كۆبانێ كۆنترۆڵ بكات
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەمەریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: به‌رگریكردن
له كۆبانی، به‌هێزه‌و داعش ناتوانێت له‌و شاره بمێنێته‌وه یان
كۆنتڕۆڵی بكاته‌وه.
جۆن كێربی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له واشنتۆن، ئاماژه‌ی به هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر شاری كۆبانی له خۆرئاوای كوردستان كرد‌و ڕایگه‌یاند: ئەمەریكا، نیگه‌رانه له هێرشه‌كان، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی داعش بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره كه پێشتر شكستی تێدا هێنا، مایه‌ی سه‌رسوڕمان نییه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەمەریكا وتیشی: كۆبانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز پارێزراوه‌و به‌رگریی لێده‌كرێت‌و داعش ناتوانێت له‌و شاره بمێنێته‌وه.
له‌باره‌ی هاوكارییه‌كانی ئەمەریكا بۆ شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه، جۆن كێربی ڕایگه‌یاند: له نزیكه‌وه چاودێریی بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ن‌و دوێنێش فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان، به هێرشی ئاسمانیی هاوكاریی شه‌ڕڤانانیان له كۆبانی كردوه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەمەریكا ڕاشیگه‌یاند: سه‌ركه‌وتنه‌كانی كۆبانی‌و كۆنتڕۆڵكردنی گرێ سپی له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانان‌و به هاوكاریی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان، ده‌ری ده‌خه‌ن، هاماهه‌نگیی‌و په‌یوه‌ندیی نێوان یه‌په‌گه‌و هاوپه‌یمانان به‌باشیی ڕێكخراوه.
PM:01:18:26/06/2015