پەرلەمانتاری حیزبی شیوعی ( ئەبو کاروان ) دوا دەمەقاڵێکەی دوێنێ لەپەرلەمانی کوردستان وتی: بەدەستی ئەوانەی لەپەرلەمان دەیانویست پەلامارم بدەن، دووساڵه سرودی (ئه‌ی ڕه‌قیب)ی نیشتیمانی، خنكێنراوه.
لە کۆبوونەوەی دوێنێی پەرلەمانی کوردستان دوای ئەوەی دەمەقاڵێ لەسەر ناوهێنانی داعش بە : دەوڵەتی ئیسلامی تیرۆریست، لەلایەن عەبدولرەحمان فارس ناسراو بە ئەبوکاروانەوە دەهێنرێت، مەلا مەروان سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ پێی قبوڵناکرێت و هێرش دەکاتەوە سەر ئەبو کاروان و دواتر ژمارەیەک پەرلەمانتار لەیەکیان جیادەکەنەوە.
ئه‌بوكاروان سه‌رۆكی كوتله‌ی ئازادی و یه‌كسانی به سپی ڕاگه‌یاند: ئێمه پێمانوایه قودسیه‌تی په‌رله‌مان شکاوە ناکرێت بەو شێوەیە داكۆكی له داعش له‌په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت و به‌رگریان لێ بکرێت، ئەو جەختی لەسەر ئەوە کردەوە : ئێمه دڵسۆزین بۆ پاراستنی، قودسیه‌تی په‌رله‌مان.
ئەو تی : هیچ كه‌س ناتوانێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر من هه‌بێت، من له‌وه گه‌وره‌ترم هه‌ڕه‌شه‌م لێبكرێت، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن "مه‌لا هه‌ورامان” په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی.
ئه‌بوكاروان، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: په‌رله‌مانتارێكی پارتی و گۆڕان مه‌لا هه‌ورامانیان گرتبوو ئیتر نازانم ده‌ی‌وست هێرشم بكاته سه‌ر یان چی!!.