جێگرەوەی ڕامۆس لە خولی ڕوسییە

بەهۆی ئەو کێشانەی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە نوێکردنەوەی بۆندی ڕامۆس هەیەتی ، چاوەروان دەکرێت ئەو بەرگریکارە لەم هاوینەدا یانەی ڕیاڵ مەدرید جێبهێلێت.

پێگەی دیڤێنسا سەنتراڵی ئیسپانی ئاشکرای کردووە یانەی  ڕیاڵ مەدرید لەئەگەری ڕۆشتنی ڕامۆس  ئەوا ئیداری یانەکە بۆند لەگەڵ یەکێک لەم دوو بەرگریکارە دەبەستێت ، کەئەوانیش " موستافی ئەڵمانی و یاریزانی یانەی ڤالەنسیای ئیسپانیە ، دوای ئەویش کەئەگەرێکی زۆر بەهێزە ڕیاڵ مەدرید بۆندی لەگەڵ واژۆ بکات ، ئیزکوێل گارای ئەرجەنتین و یاریزانی یانەی زینیتی ڕوسیە ، کەئەمەی دوایی ئەزمونێکی زۆری هەیەو پێشتریش لە یانەی ڕیاڵ مەدرید یاری کردووە.





ئا/ شاهۆ فایق



AM:05:29:07/07/2015