مناڵێکی ئاسیاوی داعش مامۆستایەکی بەتەمەن بەردەستڕێژ دەکوژێت

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای دیالە ئاشکرای کرد کە مناڵێکی داعش خەڵكی رۆژهەڵاتی ئاسیایە مامۆستایەکی گەنجی لە باکوری سەلاحەدین بە دەستڕێژ کووشتووە.

ئەو سەرچاوە ئەمنییە بە سۆمەریە نیوزی ڕاگەیاندووە رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە قەزای شرگات لە باکوری سەلاحەدین لەدوای نوێژی نیوەڕۆ مامۆستایەکی بەتەمەن کە چەند هەفتەیەک دەستگیرکردبوو هێنایانە یەکێک لە شەقامە گشتییەکان و حوکمێکیان بەناوی داداگای شەرعیەوە خوێندەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد داعش مناڵێکی ١٠ ساڵی دەموچاو ئاسیاویان هێنا کەچەکی پێبوو چەند فیشەکێکی لەدواوە نا بەسەر مامۆستا بەتەمەنەکەوە. 

رۆژ بەرٶژ رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ژمارەی زیاتر بۆ کارە توندتیژییەکان راپێچ دەکات کە هەموو سنورێکی شکاندووە.



PM:09:06:08/07/2015