وەزیری دارایی عێراق هۆشیار زێباری رایگەیاند: رەزامەندی نێشاندراوە بۆ ناردنی بوودجەی مانگی شەشی هەرێم.
زێباری لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی: بڕیار دراوه به‌شێك له مسته‌حه‌قاتی هه‌رێم بۆ مانگی شه‌ش له‌م چه‌ند رۆژه‌دا له به‌غداوه بگاته هه‌رێم و بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌یش ره‌زامه‌ندی دراوه.
سەبارەت بە بڕەکەی زێباری دەڵێت: بڕی پاره‌كه جارێ دیاری ناكه‌ین، به‌ڵام بڕیاری خه‌رج كردنمان داوه و زوو بۆ هه‌رێم ره‌وانه ده‌كرێت.
مانگی شەش هەرێم کوردستان سەربەخۆ نەوتی فرۆشت و بڕێکی کەمی لە ڕێگای سۆمۆ فرۆشت.