داعش بەرپرسیارێتی خۆی لەیەکێک لەگەورەترین تەقینەوەکان راگەیاند

‌وێنەیەکی تەقینەوەکە
تەقینەوەیەکی گەورەو توند لە پارێزگای دیالە روودەدات و لەئەنجامدا زیاتر لە ١٠٠ کەس دەکوژرێت، رێکخراوی داعشیش بەرپرسیارێتی تەقینەوەکە دەگرێتە خۆی.

تەقینەوەیەکی زۆر گەورە لە خان بەنی سەعد کە دەکەوێتە ٣٠ کم رۆژهەڵاتی باکوری شاری بەغداوە لەشوێنی ئاهەنگێک جەژندا روویداو لەئەنجامدا چەندین خانوو رووخان، بەرپرسێکی پۆلیسی شارەکە کە ناوی ئەحمەد تمێمیە بە میدیاکانی راگەیاند هێندە تەقینەوەکە بەهێزبووە تەرمی چەندین هاوڵاتی دەبرد بە ئاسمانداو دواتریش ژمارەیەک جەستەی قوربانییەکان کە زۆریان مناڵ بوون بەسەبەتەی میوە کۆدەکرانەوە. ئەنجومەنی پارێزگای دیالەش هەموو شوێنە گشتیەکانی تا دوای جەژن داخست تا خەڵک تیایا کۆنەبێتەوە.

دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش لە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بەرپرسیارێتی ئەو تەقینەوەیەی خستە ئەستۆی خۆی و وەک تۆڵەیەک بەرامبەر ئەو کوشتارەی لە حەویجە دژی سونە ئەنجامدراوە، دایە قەڵەم.

داعش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەو ئۆتۆمبیلە مینرێژکراوە سێ تەن مادەی تەقینەوەی هەڵگرتووە.

نەتەوە یەکگرتووەکان لەدوا بەیانی خۆیدا رایگەیاند لە ١٦ مانگی رابردوودا تا ٣٠ نیسان بەهۆێ شەڕەوە نزیکەی ١٥ هەزار هاوڵاتی کوژراوە.



AM:10:15:18/07/2015