ماریا بارتۆمیۆ پاڵێوراو بۆ سەرۆکایەتی یانەی بەرشەلۆنە بۆ جارێکیتر بە سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە هەڵبژێردرایەوەو نزیکەی لە ٥٤% ی دەنگەکانی بەدەست هێنا.
کەنآڵی یانەی بەرشەلۆنە بڵاوی کردۆتەوە بارتۆمیۆ لە پلەی یەکەم و بە رێژەی لە ٥٤.٤٧% ی دەنگەکانی بەدەست هێناوەو ٨٢٣ ٢٥ هەزارو هەشسەدوو بیستو پێنج دەنگی بەدەستهێناو لە پلەی دوومیش خوان لاپۆرتای سەرۆکی پێشووتری یانەی بەرشەلۆنە بە رێژەی لە ٣٣.٢١ % ی دەنگەکانی بەدەست هێنا کە ١٥٦١٦ پازدە هەزارو شەسەدوو شازدە دەنگ.
لە پلەکانی سێیەم و چوارەمیش بیندیتۆ ٧.١٩% ی دەنگەکان و فرێکسایش ٣.٧٠% ی دەنگەکانی بەدەست هێنا.
بەمەش بارتۆمیۆ تا شەش ساڵی تر و تا ساڵی ٢٠٢١ بە سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە هەڵبژێردرایەوە.
ئا/ شاهۆ فایق