شەڕڤانان جبەخانەیەکی گەورە لە حەسەکە کۆنترۆڵدەکەن

شەڕڤانانی یەپەگە بەردەوامن لە پێشڕەوی لە شاری حەسەکەو ئەمڕۆ گەڕەکی " نەشوە"و جبەخانەیەکی گەورەی چەکی داعشیان کۆنترۆڵکرد.

شەڕڤانانی یەپەگە رایانگەیاند: ئەمڕۆ ٧/٢٢ رێگایەکی ستراتیژی و جبەخانەیەک و زریپۆشێکیان لەگەڕەکی نەشوە لە حەسەکە کۆنترۆڵکردووە.
گەڕەکی نەشوە بە مۆڵگەی چەکدارانی داعش لە شارەکەدا دادەنراو دەکەوێتە رۆژئاوای حەسەکەوە. 



PM:01:38:22/07/2015