ڕامۆس بەتەواوی لەگەڵ پێرێز بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی رێکەوت

پێگەی ئەی بی سی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە دوای ئەوەی پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدریدو سێرجیۆ ڕامۆس دوو جار لە وڵاتی چین یەکتریان  بینیوە ، ڕامۆس بە سەرۆکی یانەکەی راگەیاندووە کە دەیەوێت لە ڕیاڵ مەدرید بمێنێتەوە و ئەویش رەزامەندی دەربریوە و پێی راگەیاندووە کە دەمەوێت تۆ تا کۆتایی ژیانی وەرزشیت لە ڕیاڵ مەدرید بمێنیتەوە.

ئەی بی سی" ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ڕامۆس داوای ١٠ ملیۆن یۆرۆی ساڵانەی لە یانەی ڕیاڵ مەدرید کردووە بەڵام پێرێز ٨ ملیۆن یۆرۆی بەو یاریزانە داوە ،بەڵام چاوەروان دەکرێت ڕامۆس و سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید فلۆرنتینۆ پێرێز بە ٩ ملیۆن یۆرۆی ساڵانە رێبکەون و کۆتایی بە بۆندی ڕامۆس بێت لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید.


ئا/ شاهۆ فایق




PM:11:23:27/07/2015