ڤیدیۆ.. رۆناڵدۆ لە شەقامەكانی مادرید دەبێتە سواڵكەر

كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پرتۆگالی یانەی ریال مەردید بە گریم كردنی روخسار‌و رواڵەتی، خۆی وەك سواڵكەرێك لەگەڵ سەگەكەی لەشەقامەكانی مەدریدی ئیسپانیا یاری بەتۆپ دەكات، بەڵام كەس سەرنجی نادات.

یاریكردنی رۆناڵدۆ بە تۆپ سەرنجی هیچ كەسێك راناكێشێت. رۆناڵدۆ هەوڵدات خەڵكی بەرەو لای خۆی راكێشێت كە بێجگە لە یەك دوو كەس سەركەوتوو نابێت.

لەكۆتاییدا منداڵێك لەگەڵ رۆناڵدۆی (سواڵكەر) یاریدەكات‌و پاش ئەوەش رۆناڵدۆ تۆپەكەی بەناوی خۆیەوە بۆ منداڵەكە واژۆ دەكات‌و روخساری خۆی ئاشكرا دەكات.




PM:02:23:06/08/2015