ئەمڕۆ یەکێتی لەگەڵ گۆڕان‌و پارتیش کۆدەبنەوە

یەکیتی نیشتمانی کۆبوونەوەی خۆی لەسەر پرۆژەکانیی بەرهەم ساڵح و پرۆژە کۆنەکەی پەرلەمان و پرۆژەکەی عیماد ئەحمەد ئاماژەی پێدا، لەکەرکوک دەکات، دوا نیوەرۆش ئەگەر فریا بکەون کۆبوونەوە لەگەڵ گۆڕان و دواتریش سەرلەنوێ لەگەڵ پارتی کۆدەبنەوە.

ئەو کۆبوونەوەی ئەمرۆی یەکێتی کۆبوونەوەیەکی ئاسان نابێت، چونکە سێ پرۆژە تاوتوێ دەکرێت، یەکێکیان دوێنێ لەکۆنگرە رۆژنامەگەریەکەی لەگەڵ پارتی عیماد ئەحمەد ئاماژەی بۆ پرۆژەیەک کرد، هاوکات پرۆژەکەی بەرهەم ساڵح، ئەمە جگە لەوەی یەکێتی پرۆژەیەکی تریش پێشکەش پەرلەمان کردووەو دوێنی بێگەرد تاڵەبانی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە یەکێتی تەنها یەک پرۆژەی هەیەو " ئەوە ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیان کردووە".

ئەگەر مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئەمڕۆ بگەنە یەک پڕۆژەو لەسەری رێکبکەون، ئەوا ئەو پرۆژەیە دەبێتە مایەی گفتوگۆ لەنێوان ئەوان گۆڕان و دواتریش یەکێتی، لەکاتێکدا هەموو  نۆ رۆژی ماوە، ماوەی سەرۆکایەتی هەرێم کۆتایی بێت.

لە ٦/٢٣ کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستانەوە تا ئێستا کە نۆ رۆژی ماوە هیچ ئاسۆیەک نییە بۆ سازدانی نێوان لایەنەکان و پەرلەمانیش هیچ وادەیەکی دانەناوە بۆ کۆبوونەوەی نائاسایی لەسەر پرسی سەرۆکی هەرێم، لەکاتێکدا رۆژ بەرۆژ لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتی تەواوبوونی ماوەی سەرۆکایەتی، ململانێکان توندتر دەبنەوە. 



AM:11:03:11/08/2015