پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی سۆران عومەر باسی کۆمەڵێک دۆسیەی زۆر گرنگ‌و تاڵانی زۆر گەورە لەبواری نەوتدا دەکات بەبێ ئەوەی ناوی بکەرانی بهێنێت.
سۆران عومەر لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی پەیام دا کۆمەڵێ دۆسیەی گەورەی گەندەڵی تۆمار دەکات بەبێ ئەوەی ناوی بکەرانی ئاشکرا بکات.
سۆران عومەر دەڵێت: وه‌زیری سامانە سروشتییەکان خۆی باش ده‌زانێت دوو به‌رپرسی باڵای حیزبی مانگانه بایی 20 ملیۆن دۆلار به به‌رچاویه‌وه ده‌فرۆشن، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س بتوانێت ڕێگایان پێ بگرێت، هه‌روه‌ها مانگانه بایی چوار ملیۆن دۆلار نه‌وتی ڕه‌ش ده‌درێت به كارگه‌یه‌ك كه وه‌همییه و بوونی نییه". ( بەبێ ئەوەی ئەو پەرلەمانتارە ناو بهێنیت ).
سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی ئه‌و بازرگانه‌ی كه نه‌فتای به نرخی به‌نزین دابووه به‌نزینخانه‌كان، سۆران عومه‌ر دەڵێت "ئه‌و بازرگانه‌ی نه‌فتای به نرخی به‌نزین فرۆشتبوو و ئه‌و هه‌موو ئۆتۆمبێله‌ی تووشی كێشه كرد، پشتگیریی وه‌زیرێكی پێ بووه".( ئەو وەزیرە کێیە ).
به قسه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره "به كیتابی كاك نێچیرڤان بارزانی 125 ملیۆن دۆلار له كابینه‌ی پێشوودا بۆ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ خه‌رج كراوه، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له‌م كابینه‌یه‌دا ده‌ڵێت 60 ملیۆنی ئه‌و پاره‌یه وه‌رگیراوه، ئه‌وی دیكه‌ی له بانكێكی ئه‌هلییه و نامانداتێ". ( ئەو بانکە ئەهلییە کامەیە؟).
هەروەها سۆران عومەر دەڵێت "پاره‌ی نه‌وت له‌ناو بانقی هه‌رێمی كوردستان دانراوه، بۆ به‌یانی به‌رپرسێك خاڵیی كردووه‌ته‌وه و بردوویه‌تی". ( ئەو بەرپرسە کێیە ).
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت "ئێمه بڕوامان به‌و داتایانه نییه كه سه‌باره‌ت به نه‌وت دراونه‌ته په‌رله‌مان، ئه‌و داتایانه حه‌قیقی نین، كه ده‌شڵێن با چاودێریی دارایی به‌دواداچوون بكات، چاودێریی دارایی به‌دواداچوونی كردووه و رێگریی لێ كراوه) ". کێ رێگری لێکردووە).
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد " ئه‌و زانیارییانه‌ی له تارنه‌ر یه‌ڵدز وه‌زیری وزه‌ی توركیا سه‌باره‌ت به نه‌وتی هه‌رێم وه‌ری ده‌گرین، زۆر زیاتره له‌و زانیارییانه‌ی له وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستمان ده‌كه‌وێت".