عەلی حەمە ساڵح: پارەی نەوتی مانگی پێشوو (850 ملیۆن دۆلار) دیار نەماوە
عه‌لی حه‌مه ساڵح په‌رله‌مانتاری گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر دیانه‌مانی پاره‌ی یه‌ك مانگی نه‌وتی هه‌رێم، نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات.
له نامه‌كه‌یدا عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌وه رونده‌كاته‌وه كه پاره‌ی نه‌وتی 15ی6 بۆ 15ی7 كه ده‌كاته یه‌ك مانگ وبڕه‌كه‌ی 850 ملیۆن دۆلاره دیار نیه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێ: له‌كاتێكدا ده‌بوو له‌و ماوه‌یدا به چوار هه‌فته بۆ هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك 200 ملیۆن دۆلار بخرایه‌ته سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی دارایی له رێگای بانكی كوردستانه‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا پاره‌ی چوار هه‌فته‌ی پێشتر نه‌هاتووه‌و ئێستاش هیچ ئاسۆیه‌كی دیارنییه، كه موچه‌ی مانگێكی فه‌رمانبه‌رانی تێدایه.
ده‌قی نامه‌كه:
به‌رێز/ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
بابه‌ت / دیارنه‌مانی پاره‌ی یه‌ك مانگی نه‌وت
هه‌رچه‌نده ده‌یان دۆسییه‌ی گه‌نده‌ڵی و دیارنه‌بوونی پاره‌ی نه‌وت و قۆرخكاری و به‌فیرۆدانی سامانی گشتیمان له‌به‌رده‌سته‌و دوای ته‌وابوونی گرفتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌یخه‌نه به‌رده‌ست به‌ڕێزتان، به‌ڵام دیارنه‌بوونی پاره‌ی نه‌وتی مانگی پێشووكه 850 ملیۆن دۆلاره‌و موچه‌ی یه‌ك مانگی فه‌رمانبه‌رانه پێویستی به‌ڕونكردنه‌وه هه‌یه.
به‌پێی گرێبه‌ستێك به‌ڕێزتان له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی نه‌وتی جیهانیدا واژوتان كردووه‌و گرێبه‌سته‌كه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگه له 15/6/2015 ه‌وه، هه‌موو مانگێك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 850 ملیۆن دۆلاری پاره‌ی نه‌وت وه‌رده‌گرێت، حكومه‌تی هه‌رێم په‌یوه‌ست بووه به گرێبه‌سته‌كه‌وه‌و تاوه‌كو ئێستا به‌به‌رده‌وامی نه‌وته‌كه ره‌وانه ده‌كات، جگه له دوو رۆژ كه گرفت له بۆرییه‌كه‌دا هه‌بووه به‌هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی، به‌ڵام خه‌زانه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ر پڕبوون له به‌نده‌ری جه‌یهان.
پاره‌ی نه‌وتی 15ی6 بۆ 15ی7 ، پێشتر گه‌شتووه‌و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پێدرا، به‌ڵام پاره‌ی 15ی7 بۆ 15ی 8 دیار نییه، له‌كاتێكدا ده‌بوو له‌و ماوه‌یدا به چوار هه‌فته بۆ هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك 200 ملیۆن دۆلار بخرایه‌ته سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی دارایی له رێگای بانكی كوردستانه‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا پاره‌ی چوار هه‌فته‌ی پێشتر نه‌هاتووه‌و ئێستاش هیچ ئاسۆیه‌كی دیارنییه، كه موچه‌ی مانگێكی فه‌رمانبه‌رانی تێدایه.
ئێستاش هیچ كاتێك دیارنییه بۆ دابه‌شكردنی موچه
به‌هیوای به‌دواداچون و رونكرده‌وه.
عه‌لی حه‌مه ساڵح
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان
PM:03:39:16/08/2015