پارتی و یەكگرتوو كۆبوونەوە

مەسرور بارزانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرۆكایەتی وەفدێكی باڵای پارتی لەگەڵ مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەهەولێر كۆبوونەوە.

پاش كۆبوونەوەی لەگەڵ هەریەكە لە حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان و حزبی شیوعی، وەفدی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی، كە لەهەریەك لە ئازاد بەرواری، كەمال كەركوكی، كاكەمین ناجاڕ، دڵشاد شەهاب و ئەحمەد كانی پێكهابوون سەردانی یەكگرتووی ئیسلامیان كرد‌و  لەلایەن ئەمیندار و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووەوە پێشوازی كران.

ئامانجی سەردانەكەی بارزانی بۆلای لایەنە سیاسییەكان بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێم و سیستمی سیاسی و ئەو قەیرانانەی روویان لەهەرێم كردووە.



PM:03:06:27/08/2015