ڤیدیۆ...گریانەكەی بیبەر هەرا دەنێتەوە

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی جاستن بیبەر لەكاتی وەرگرتنی خەڵاتی (MTV)دا دەست دەكات بە گریان.

جاستن بیبەر دوای پێنج ساڵ لە ئامادەنەبوونی لە ئاهەنگی (MTV Video Music Awards) و وەرنەگرتنی هیچ خاڵاتێك، جارێكی دیكە گەڕایەوە سەر ستەیج و نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی (What Do You Mean) و گۆرانییەكی دیكەی پێشكەش كرد.

بیبەری تەمەن 21 ساڵ بەهۆی جۆش و خرۆشی جەماوەرەوە دوای پێشكەشكردنی گۆرانییەكان دەست دەكات بە گریان، ئەمەش هەرایەكی گەورە د ەنێتەوە و جەماوەرەكەی زیاتر هانی دەدەن.

دواین گۆرانی وتنی جەستن بیبەر لە سەر ستەیجی خەڵاتی (MTV) ساڵی 2010 بوو، لەو كاتەشدا گۆرانییەكانی ( Baby ، Somebody to Love ، U Smile) پێشكەشكرد.



PM:04:48:02/09/2015