ئەستێرەكان بەم شێوەیە لەسەر وێنەی منداڵە كوردەكە خنکاوەکە هاتنە دەنگ

هونەرمەندان وەك زۆرینەی هاوڵاتیانی جیهان لەسەر وێنەی منداڵە كوردە خنكاوەكە هاتنە دەنگ و چەندین پۆستی جیاواز لەسەری بڵاودەكەنەوە.

هونەرمەندە كورد و عەرەب و جیهانییەكان، وێنەی ئایلانی تەمەن سێ ساڵ كە وێنەی تەرمەكەی لە كەنار دەریادا بڵاوكرایەوە كاریگەرییەكی زۆری لەسەر دروست كردن و دڵتەنگی خۆیان بە بینینی ئەو دیمەنە ڕاگەیاندووە.

لەنێو هونەرمەندە كوردەكاندا دەشنێ موراد چەندین پۆست و وێنەی جیاوازی ئەو منداڵەی بڵاوكردۆتەوە، ئەمە جگە لەوەی هونەرمەندان (میكائیل، هەڤاڵ ئیبراهیم، پەرواز حسێن، دەشتی كلهوڕی، هەردی سەڵاح) بە بڵاوكردنەوەی وێنە و پۆستی جیاواز دڵتەنگی خۆیان بەرامبەر بەو ڕووداوە دەردەبڕن.

لەنێو هونەرمەندە عەرەبەكانیشدا (ئەساڵە، ئەنغام، فیفی عەبدە، دورە، ئەحمەد سەقا، ئەحمەد رزق، دینا، هند سەبری، دالیا بحێری) وە چەندین هونەرمەندی دیكە، بینینی دیمەنی ئەو منداڵە كاریگەری لەسەر دروست كردون.



PM:04:32:03/09/2015