لێدوانی وەزیری تەندروستی لەسەر بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆلێرا لەهەرێم

‌د. رێكەوت حەمە رەشید
پاش ئەوەی ژمارەیەك هاوڵاتی لە پارێزگاكانی خواروی عێراق بە هۆی نەخۆشی كۆلێراوە گیانیان لەدەستدا، وەزیری تەندروستی هەرێم هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە لەبەر نزیكی نەخۆشییەكە لە هەرێمی كوردستان.

د. رێكەوت حەمە رەشید، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دلًنیایی دایە هاوڵاتیان كە خۆشبەخاتانە تائیستا هیچ حالەتێكی ئەم نەخۆشیە تۆمارنەكراوە، بەڵام مەترسیمان هەیە لەبەر نزیكی نەخۆشییەكە لەكوردستان.

وتیشی: بۆئەم مەبەستەش وەك وەزارەتی تەندروستی رێوشوینی پێویستمان گرتۆتەبەر لەرێگەی هەماهەنگی كردن لەگەڵ پارێزگاكان و وەزارەتی شارەوانی و بەرێوەبەرایەتی ئاوی پارێزگاكان بۆئەوەی چاودێری زیاتری سەرچاوەكانی ئاو و شوێنە گشیتەكان بكەن .

هاوكات داواشی لەهاوڵاتیانی خۆشەویست كرد ئاو و خواردنی پاك بەكاربهێنن و پابەندی رێنمایەكانی وەزارەتی تەندروستی بن بۆئەوەی دوربن لەتوشبون بەكۆلێرا .



PM:03:57:22/09/2015