رێكخراوی تەندروستی جیهانی بۆ چارەسەری كۆلێرا یارمەتی عێراق دەكات
ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی بۆ كۆنترۆڵكردنی په‌تای كۆلێرا له‌عێراق 200 هه‌زار ده‌رزی چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی، ڕه‌وانه‌ی بەغدا كرد.
بەپێی به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی وه‌ك هاوكاریه‌ك بۆ خه‌ڵكی عێراق، 200 هه‌زار ده‌رزی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیی كۆلێرای، ڕه‌وانه‌ی عێراق كردووه.
دوایین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق نیشانی دەدات تا ئێستا زیاتر له 180 هاوڵاتی توشی نه‌خۆشی كۆلێرا بوون‌و ژمارەیەكیشان گیانیان لەدەستداوە.
AM:10:12:26/09/2015