هاوكارێكی سوپای پاسداران لە بۆكان تیرۆر كرا

شەوی رابردوو هاوكارێكی سوپای پاسدارانی ئێران كە لە شاری بۆكان لە رۆژهەڵاتی كوردستان لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە درایە بەر دەستڕێژی گوللە‌و كوژرا.

بەپێی زانیارییەكان ئەو كەسە ناوی "عەبدوڵا دارەند"ە‌و لەناوخەڵكی شاری بۆكان بە جاش ناسراوە كە هاوكاری سوپای پاسداران‌و ئیتلاعاتی كردوە‌و ئازاری خەڵكی داوە.

تا ئێستا هیچ لایەنێك لەحیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان كوشتنی ئەم كەسەی بەئەستۆ نەگرتوە.



PM:03:42:28/09/2015