یەکگرتوو داوا دەکات ئەگەر رێکنەکەوتن دوای ١٠/٦ بگەڕێنەوە بۆ پەرلەمان

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی رایگەیاند" ئەگەر هاتو كۆبونەوە پێنج قۆڵیەكان گەیشتنە بنبەست لە بەرواری 10/6دا، ئەوا پێویستە پەرلەمانی كوردستان پرسەكە یەكلایی بكاتەوە".

ئەبوبەكر هەڵەدنی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە پۆستێکدا نووسیویەتی " ئێمە چاوەڕوانی كۆبوونەوەكەی ڕۆژی ٦/١٠دەكەین و ئەگەر كۆبونەوەكان گەیشتن بە بنبەست ئەوا پێویستە پرۆژە یاسای سەرۆكایەتی هەرێم وەك هەر پرۆژەیەكی تری ئاسایی ڕێگە یاساییەكانی خۆی ببڕێت و كۆتایی بە كێشەی سەرۆكایەتی هەرێم بهینرێت لەرێگەی مەرجەعی خەڵكی كوردستانەوە كە پەرلەمان".

هەروەها داواش دەكات سەركردایەتی یەكگرتوو بە بریاریك هەر دە ئەندام پەرلەمانەكەی بنیریتە پەرلەمان و پرۆژە یاسایی سەرۆكایەتی هەریمی كوردستان هەموار بكەنەوە.



AM:10:21:30/09/2015