حكومەت سەبارەت بە مانگرتنی فەرمانبەران كۆبوونەوەیەكی سازكرد

حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆ لەسەر مانگرتنی فەرمانەبەران كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ پارێزگارانی هەر چوار پارێزگاكەی هەرێم ساز كرد.

ئه‌مڕۆ قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ چوار پارێزگاره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان‌و وه‌زیرانی (ناوخۆ، دارایی و پلاندانان)، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم كۆبۆوه‌.

كۆبوونه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ چوار پارێزگاره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، بۆ تاوتوێكردنی مانگرتنی فه‌رمانبه‌ران‌و ناڕه‌زایه‌تی هاونیشتمانیانی هه‌رێمی كوردستانه‌، له‌سه‌ر دواكه‌وتنی موچه‌‌و به‌رده‌وامبونی قه‌یرانی دارایی له‌هه‌رێم.



PM:04:40:06/10/2015