ناحیه‌ی قه‌سرێی سه‌ربه قه‌زای چۆمان یەکێکە لەو ناوچانەی پارێزگای هەولێر کە ئەمڕۆ مامۆستایان و فەرمانبەران خۆپیشاندانیان تێدا سازکرد، بەر‌پرسی ناوچه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان به ته‌له‌فۆن هه‌ڕه‌شەیەکی قورس له مامۆستایه‌ک ده‌کات.
ئه‌مڕۆ ١٠/٦ کۆمه‌ڵێک له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی سنوری ناحیه‌ی قه‌سرێ و ده‌وروبه‌ری له گردبوونه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زاییدا له دژی دواکه‌وتنی موچه بایکۆتکردنی ده‌وامیان راگه‌یاند، له کاردانه‌وه‌یه‌ی ئه‌مه‌شدا به‌رپرسێکی پارتی به ته‌له‌فۆن هه‌ڕه‌شه له مامۆسته‌یه‌کی ناحیه‌که ده‌کات.
ئاژانسی رۆژ نیوز دەقی تۆمارکراوی ئەو هەڕەشەیەی بڵاوکردۆتەوە کە لەرێگای تەلەفونەوە لەو مامۆستایە کراوە کە ناوی سەردار قادرە.