توشبوان بە پەتای كۆلێرا لەعێراق گەیشتە زیاتر لە هەزار كەس

لە ڕاگەیاندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاوی كردەوە هاتووە كە ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی كە توشی پەتای كولێرا بوون بۆ 1039 حاڵەتی بەرز بوەتەوە

حەسەن هادی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی كۆمەڵا لە وەزارەتی تەندروستی لە عێراق لە بەیاننامەیەكدا وتی : 60 حاڵەتی نوێی پەتای كۆلێرا لە عێراق تۆمار كراون و كە بەم شێوەیەیە (23 حاڵەت لە بەری كەرخی بەغدا دوو حاڵەت لە بەری ڕەسافەی بەغدا , 20 حاڵەت لە كەربەلا , 10 حاڵەت لە واست , چوار حاڵەت لە زیقار , یەك حاڵەتیش لە سەڵاحەدین)



AM:10:34:07/10/2015