پارتی دیموکراتی کوردستان لەرووی یاساییەوە ناتوانێت هیچ کەسێکی نوێ لە جێگای وەزیرەکانی گۆڕان دابنێت، بۆیە پەنادەباتەوە بەر وەزیرەکانی خۆی لە حکومەتی هەرێم تا بەوەکالەت ئەو وەزارەتانەش بەرن بەڕێوە.
رۆژنامەی باسی نزیک مەسرور بارزانی لە دوا ژمارەی خۆیدا باس ئەو پرسە دەکات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بریكاری وه‌زیری پێشمه‌رگه‌یه بونی هه‌یه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی یاسا‌و ڕێنماییه‌كان بریكاری وه‌زیری پێشمه‌رگه ناتوانێت به‌وه‌كاله‌ت، پۆستی وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌ڕێوه‌ببات".
سەبارەت بە وەزیری دارایی‌ش رۆژنامەکە دەڵێت" لەناو وەزارەتی داراییدا پۆستی بریكار بوونی نییه‌و خودی وه‌زیرو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان سه‌ر به‌بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانن، بۆیه ئه‌و وه‌زاره‌ته به‌بێ وه‌زیر ماوه‌ته‌وه، هیچ مامه‌ڵه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كه ڕایی نابێت".
به‌رێوه‌به‌ری گشتی له‌وه‌زاره‌تی پلاندانان زاگۆرس فەتاح کە ئاگادار له‌بڕیاره‌كانی حكومه‌ت به (باس)ی ڕاگه‌یاندووه،"به فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌ت چه‌ند وه‌زیرێك له‌شوێنی ئه‌و وه‌زیرانه‌ی گۆڕان داده‌ندرێن، به‌ڵام ناتوانرێت وه‌زیری نوێ دابنرێت، چونكه وه‌زیری نوێ ده‌بێت له‌په‌رله‌مان سوێند بخوات، ئه‌وه‌ش پرۆسه‌یه‌كه جارێ زه‌حمه‌ته، بۆیه حاڵی حاز وه‌زیره‌كانی ئێستا له‌شوێنی ئه‌و وه‌زیرانه به‌وه‌كاله‌ت داده‌نرێن".
وتوشیه‌تی:”ئه‌گه‌ر بریكاریش له‌وه‌زاره‌تێك هه‌بێت، ناتوانێت له‌شوێنی وه‌زیر كار بكات، چونكه بریكار ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیاریكراون".