ڕێکخراوێکی تایبەت بەزانیاری نەوت رایدەگەیەنێت کۆی بەرهەمی نەوتی کوردستان لە رۆژێکدا یەک ملیۆن و ١٦٠ هەزار بەرمیل بووە، ئەگەر هەرێم پارەی کۆمپانیاکان و باجی گواستنەوەش بدات، بەئاسانی دەتوانێت مووچەی فەرمانبەران بدات.
رێكخراوی دۆر بۆ زانیاری نه‌وتی كوردستان نوێترین راپۆرتی به‌ناوی "نه‌وتی هه‌رێم... به‌رهه‌می زۆر و داهاتی كه‌م" بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی دۆر بۆ زانیاری نه‌وتی كوردستان "هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كه به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ره‌وانه‌كراوه پێكهاتووه له (980) هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه و به‌رهه‌می ناپوختی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگی سێپته‌مبه‌ر (9) واته كۆی به‌رهه‌م گه‌یشتووه به 1 ملیۆن و 160 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه".
رێکخراوەکە ئەوە ئاشکرا دەکات له چاو مانگی پێشوو زیادبوون هه‌بووه له‌م مانگه‌دا له كێڵگه‌ی تاوكی كه 5 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌می زیادیكردووه".
له‌درێژه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه هاتووه "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له 15 ی مانگی 6 وه تا 15ی مانگی 10 (3 ملیار و 400 ملیۆن) دۆلاری وه‌رگرتووه، رێژه‌ی زیانیشی به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه زیاتر له یه‌ك ملیار دۆلاره".
هه‌ر له‌ناو راپۆرته‌كه‌دا پاشكۆیه‌كی ژمێریاری تایبه‌ت به كرێی به‌رهه‌مهێنان هه‌یه كه له‌لایه‌ن ئارام قادر ژمێریاری نه‌وت ئاماده‌كراوه و پێیوایه "به‌به‌های له‌سه‌دا 80ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌هه‌ده‌ردان له كرێی به‌رهه‌مهێنان كراوه".
له‌كۆتایی ڕاپۆرته‌كه‌شدا ئاماژه به‌غازه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ كراوه كه "غازه‌كه‌ی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ یان ده‌كوژێته‌وه یان ده‌كرێت به كێڵگه‌یه‌كی نوێی غازی سروشتی".