حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆلێرا لە هەولێر و دهۆک ئاشكرا دەكرێت
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له راگه‌یه‌ندراوێكدا دڵنیایی ده‌داته هاوڵاتیان بۆ كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشی كۆلێرا‌و حاڵەتەكانی توشبوون لە هەولێر‌و دهۆك ئاشكرا دەكات
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه...
سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشی كۆلێرا له‌هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هاونیشتمانیان دڵنیاده‌كاته‌وه كه زۆر به‌زانستیانه و پلانێكی تۆكمه له‌سه‌ره‌تایی مانگی 4 خۆی ئاماده‌كردوه بۆ پێشگیری له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه هه‌ر له‌دروستكردنی ژووری عملیات و به‌دواداچون له پارێزگا و قائیمقامیه‌ته‌كان تا به‌دواداچون و پشكنینی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی خواردنه‌وه و پشكنینی رێژه‌ی كلۆر تیایاندا به‌دواداچونی ته‌واوكراوه بۆشوێنه‌گشتیه‌كان و چیشتخانه و مه‌له‌وانگه و كارگه‌كانی سه‌هۆل و رێنمای پێویست و رۆشنبیری ته‌ندروستی به‌ناوی هاونیشتمانیان بلاوكراوه‌ته‌وه، ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی و قاوشی تایبه‌ت بۆ ئه‌و نه‌خۆشیه ئاماده‌كراووه.
نه‌خۆشی كۆلێرا نه‌خۆشیه‌كه هۆكاری سه‌ره‌كی بڵاوبونه‌وه‌ی ئاوه و پاشان خواردنه بۆیه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌هاماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و پارێزگا و قائیمقامیه‌ته‌كان به‌دواداچونی ته‌واوی بۆ سه‌رچاوه‌كانی ئاو كردووه و ده‌كات.
ئیستا بارودۆخ له‌ژێر كۆنترۆڵ دایه و ته‌نها (2) حاڵه‌ت له‌دهۆك و 2 حاڵه‌ت له‌هه‌ولێر سه‌لمێنراوه كه‌پێمان وایه ئه‌وه ئه‌نجامی ئه‌و شه‌پۆ له‌نه‌خۆشیه‌كه كه له‌ناوه‌ڕاست و خواروی عیراق بڵاوبۆته‌وه وه‌ك رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت نه‌خۆشی سنووری نیه .
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هاووڵاتیان دڵنیاده‌كاته‌وه كه زۆر به روونی و ئاشكرا هه‌روه‌ك چۆن پێشتر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كان كردوه ئێستا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و حاڵه‌ته‌ش ده‌كات وه له‌رێوشوێنه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ كۆنترۆڵی ئه‌م نه‌خۆشیه.
لێره‌وه داوا له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كه‌م كه هاوكارمان بن له‌گه‌یاندنی و بڵاوكردنه‌وه‌ی روشنبیری ته‌ندروستی و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری به‌سوود له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشیه، هه‌روه‌ها داوایان لێده‌كه‌م رای پزیشكی پسپۆڕ وه‌ربگرن و زیاتر فكری هاووڵاتیان رۆشن بكه‌ن سه‌باره‌ت به‌م نه‌خۆشیه.
له‌كۆتایدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سوپاسی گشت پزیشكان و كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی خۆی ده‌كات به‌تایبه‌ت له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستن له‌ناوچه‌كه‌كانی هه‌رێم كه‌سه‌ره‌رای دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان به‌شیوه‌یه‌كی زانستی و پرۆفیشتاڵ كاره‌كانیان كردوه كه به‌شیوه‌یه‌كی باش ئه‌ركی خۆیان ئه‌نجامداوه كه‌بریتیه له‌گه‌ڕان به‌دوای نه‌خۆشیه‌كه‌دا و خێرا ده‌ستنیشانكردنی و كۆنترۆڵكردنی.
PM:01:24:20/10/2015