ماوەیەكە نەخۆشی كۆلێرا لە شارەكانی عێراق بڵاوبۆتەوە و لە هەرێمی كوردستانیش چەندین ڕێوشوێن بۆ ڕوبەڕووبونەوەی ئەو نەخۆشییە گیراوەتە بەر.
ئەو نەخۆشییە لەڕێی خواردن و خواردنەوەی پیسەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و دەبێتە هۆی توشبوونی بە سكچوون و ڕشانەوەیەكی بەردەوام و زۆرجاریش لەماوەی چەند كاتژمێرێكی كەمدا كەسی توشبوو بەهۆیەوە گیان لەدەست دەدات.
بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی توشبوون بەو نەخۆشییە پسپۆڕەكان ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەكەن خۆیان لە خواردن و خواردنەوەی پیس بەدوور بگرن و گرنگییەكی زۆر بە پاك و خاوێنی بدەن و باشترە ئاوی خواردنەوە بكوڵێنن.