لەسەر قەیرانی پەنابەرانی كورد یەكێتی ئەوروپا كۆبوونەوەی بەپەلە دەكات

بە توندبوونەوەی قەیرانی پەنابەران لە وڵاتانی ناوچەی باڵكان، سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا سەركردەی ژمارەیەك لە وڵاتانی ئەوروپا‌و باڵكانی بۆ كۆبوونەوەیەكی نائاسایی بانگهێشت كرد.

ژان كڵۆد یونكەر، داوا لە سەركردەی وڵاتانی ئەڵمانیا، نەمسا، بۆلگاریا، كرۆواسی، یۆنان، هەنگاریا‌و رۆمانی كردوە لەگەڵ سەرۆكی وڵاتانی مەقدونیە‌و سێربیا رۆژی یەكشەممە كۆببنەوە.

لە رۆژانی رابردوودا بە بڕیاری هەنگاریا بۆ داخستنی سنورەكانی بەرەو كرۆواسی، شەپۆلی رۆیشتنی پەنابەران بۆ وڵاتانی كرۆواسی‌و سلۆڤۆنیا رووی لە زیادبوون كرد.



PM:04:39:21/10/2015