ئاشتی هەورامی روبەروبوونەوەی تەلەفزیۆنی رەتدەکاتەوە

سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە، شێرکۆ جەودەت دەڵێت" چەندجار داوامكردووە ڕووبەرڕوبونەوەی تەلەفزوێنیمان لەگەڵ ئاشتی هەورامیدا هەبێت ، بەڵام ڕەتی دەكاتەوە".

سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە و سامانە سروشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان بەدەنگی یەکگرتووی راگەیاندووە " پێشتریش داوامكردووە لە هەر دوو كەناڵی "ئێن ئاڕ تی، ڕووداو" كە ئاشتی هەورامی بانگێشتی بكەن، با لە دیمانەیەكی تەلەفزیوێنیدا بە شێوەیەكی زانستی لەسەر سێكتەری نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان قسەبكەین ڕووبەڕووی یەكتری ببینەوە".

ئەوەشی خستە ڕوو" ئەو دوو كەناڵە ئاسمانییە ، وەڵامیان داومەتەوە كە وەزیری سامانەسروشتییەكانی هەرێم ئامادەنییە بێتە پەخشی ڕاستەوخۆو ئامادەی ڕووبەڕووبونەوەبێت".

شێركۆجەودەت لە لێدوانێكیدا بە دەنگی یەكگرتوو رادیۆی سلێمانی ڕاگەیاند" هەمووجارێك كە ڕاستییەكان دەخەینە ڕوو وەزیری سامانە سروشتیەكانی هەرێم دێت بە تەنها لە ڕاگەیاندنێكەوە قسەدەكات، بۆ ئەوەی هاوڵاتی بڕوای پێبكەن، بەڵام سێكتەر نەوت و گاز لە وە دەرچووە كە هاوڵاتی بڕوا بەوە بكات كە گەندەڵی تێدا نییە".



PM:03:57:23/10/2015