گۆڕان سەبارەت بە پڕكردنەوەی پۆستی وەزیرەكانی كۆبوونەوەی نائاسایی دەكات

بڕیارە سبەینێ جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام دەدات بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و پڕکردنەوەی پۆستەکانی گۆڕان لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمدا.

ئەنوەر تاهیر ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان بە NRT ڕاگەیاند، سبەینێ کاتژمێر ١١ سەر لە بەیانی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بە بەشداری زۆرینەی ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەکە ئەنجام دەرێت بۆ تاوتوێکردنی پڕکردنەوەی پۆستەکانی بزووتنەوەی گۆڕان لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا.

دوێنێ ٢٠١٥/١٠/٢٧ سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی پۆستەکانی گۆڕان لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێم بە وەکالەت پڕکراونەتەوە.

وتیشی "ئەو کارەی پارتی لە بەرامبەر وەزیر و بریکار و بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتەکانی گۆڕاندا کردویەتی، نایاساییە و بەھەموو جۆرێکیش ڕەتیدەکەینەوە".



PM:10:18:28/10/2015