کەسایەتی ئۆپۆزسیۆنی ناو بنەماڵەی بارزانی، ئەیوب بارزانی پێیوایە ئەگەری روودانی راپەڕینی سەرتاسەری لەئارادایە.
ئه‌یوب بارزانی نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر، له چاوپێکه‌وتنێکدا له بەر‌نامه‌ی (ئه‌نالیز) له تەلەفزیۆنی ستێرک دەڵێت" ئه‌قڵیه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری باشوور ته‌نگ بینه، به‌رژه‌وه‌ندی که‌س و بنه‌ماڵه و خزم و ده‌وروبه‌ر هه‌یه، ململانێی نێوان حزبه‌کانیش له‌سه‌ر ئه‌ساسی به‌رژه‌وه‌ندی خودی خۆیانه، نه‌وت ڕۆڵی گرنگی هه‌یه له‌و ململانێیه‌دا، به‌ڵام پێده‌چێت دۆسیه‌ی نه‌وت له‌لایه‌ن لایه‌نێکه‌وه قۆرخ کرابێت، کێشه‌ی نێوان حزبه‌کان ئه‌وه‌یه که ئه‌و سامانه‌ی له کوردستان هه‌یه چۆن له نێوان خۆیاندا دابه‌شی بکه‌ن، ئه‌گه‌ری هه‌یه هه‌موو شتێک له‌سه‌ر به‌رژوه‌ندیه‌کی شه‌خستی تێکبده‌ن، سه‌رکرده‌کانی باشوور سیاسه‌تی به‌رقداری ده‌که‌ن ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه".
لەو چاوپێکەوتنەدا ئەیوب بارزانی دەڵێت "له هه‌ولێر ده‌سه‌ڵاتی تاکه‌که‌س و حزبه خۆی فه‌رز دەکات، بارزانی پێشیوایه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان بێکاریگه‌ر و لاواز کرابوو له ژێر ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانی حزبدا بوو، توانرا به ئاسانی به سه‌رۆکی په‌رله‌مان بڵێن فه‌رموو بڕۆ کارمان به‌تۆ نیه، هه‌ولێر به په‌رله‌مان و ده‌زگا ئه‌منیه‌کان و هه‌موو ده‌زگاکانی تر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتیدایه، کاتێک نه‌هێڵرا دکتۆر یوسف بگه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر چی کاردانه‌وه‌یه‌ک له‌وێ بینرا؟ بێگومان هیچ که‌س هیچی پێنه‌کرا، واته لێره هیچ لایه‌نێکی تر نیه له دادوه‌ری و ته‌شریعی که بتوانێت ڕۆڵ ببینێت، چونکه له‌وێ ده‌سه‌ڵاتی تاکه که‌س و حزبه که ده‌توانێت خۆی فه‌رز بکات، بێئه‌وه‌ی کاردانه‌وه‌یه‌ک هه‌بێت بتوانێت ڕایبگرێت، که کوته‌کت به‌کارهێنا هیچ مانایه‌کی ده‌نگ و دیموکراسی نامێنێت".
ئه‌و نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره ئه‌وه‌ش روونده‌کاته‌وه که ئه‌و پێشنیارانه‌ی کراوه هه‌مووی باشن،" به‌ڵام ئایا له‌سه‌ری ڕێکده‌که‌ون؟ من پێی گه‌شبین نیم، بۆیه پێده‌چێت هه‌ندێک ڕێوشوێنی تر بگرنه‌به‌ر، هونه‌ری کۆبونه‌وه و گفتوگۆ و پڕوپاگه‌نده له هه‌رێمی کوردستان زۆره، به‌ڵام گه‌ل له‌وه بێزار بووه، بۆیه ئه‌گه‌ری هه‌ستانی گه‌لی هه‌یه له‌سه‌رتاسه‌ری کوردستان".
ئەو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە گرنگه له باشوور بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئۆپۆزسیۆنی ڕێکوپێک دروست بێت" ده‌ستنیشانی ده‌کات که له‌ماوه‌ی 24 ساڵی حکومڕانی کوردی‌دا غیابی ئۆپۆزسیۆنێکی جه‌وهه‌ری و حه‌قیقی هه‌بووه، ئۆپۆزسیۆنێک پێویسته نه‌گۆڕێت، نه‌ک ته‌نها بۆ ده‌نگدان بێت، کاتێک ده‌نگی به‌ده‌ستخست بچێته ناو ده‌سه‌ڵات، گرنگه له باشوور بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئۆپۆزسیۆنی ڕێکوپێک دروست بێت، چونکه ئه‌گه‌ر هه‌موو هیواکان ببه‌ستیته‌وه به حزبه‌کانی ئێستا کێشه‌ی نوێی زیاترمان بۆ دروست ده‌بێت".
ئه‌یوب بارزان، پێیوایه لەم قه‌یرانانه‌ی هه‌رێم دا هه‌ل بۆ ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌کی به‌تایبه‌ت تورکیا ده‌ڕه‌خسێنێت.