شاناز ئیبراهیم: دیموکراسیەکەو جوانە

لە تازەترین نووسینیدا، بەرپرسی رێکخستنەکانی دەرەوەی یەکێتی، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەسەر بارودۆخی هەرێم و کورسیەکەی سەرۆک،  دەڵێت: دیموکراسیەکەو جوانە.

شاناز ئیبراهیم خووشکی هیڕۆ ئیبراهیم ئەندامی دەسترۆشتووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، لەدوا پۆستی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەڵێت" ئایا تۆمەت هەڵبەستنە کەبڵێین لەهەرێمەکەمانا قەیران بە قەیران و، هەڵە بەهەڵەو، سازان بە سازان و کورسی بەکورسی چارەسەردەکرێت، ئایا هەڵەین گەر بڵێین حکومەت و پەرلەمانە ساواکەی هەرێم  پاشتێپەریوونی ٢٤ ساڵ دانی شیرینیان هەر دەنەکرد و لەقۆناغی گاگۆڵکێدا ئیفلیج کران، ئایا یەکریزی تێکدەدەین گەر بڵێێن (دیموکراسیەکەو جوانە)، ئایا ئەمڕۆ و سبەینێ نەبوو کە لێی دەترساین و لەجێی خۆیا نییە کە بڵێین بە (ئیمانم شەرمە)؟".

لە دێژەی نووسینەکەیدا ناوبراو دەڵێت" وتمان دەگاری بەغدا دامەخەن وتیان " لەبەر ئێران وا دەڵێن".وتمان خەندەق لەسەر سنورەکانی کوردستان لێمەدەن، وتیان موزایەدەی سیاسی دەکەین، وتمان بۆ شەنگالتان رادەستکرد ، وتیان چییە دەیگرینەوە،  وتمان مەحاڵە سەرۆک کورسیەکەی جێ بهێڵێت، وتیان دژی سازانین، دواجار وتمان کوا مووچە خەڵک برسیە، وتیان پارە نییە، وتمان بای بای سەرۆک، وتیان شەڕی ناوخۆ، وتمان کوا دیموکراسی و ئازادی و نان و مافی مرۆڤ، وتیان کورسی، وتمان ئەی شەڕی داعش وتیان کورسی، وتمان ئەی خەبات و مێژوو خوێنی شەهیدان و کەرکوک و خەونی گەل و کوردستانی گەورە، وتیان کورسی، وتمان دەستبەسەر پایتەخت و پەرلەمان و حکومەتدا گرتن، کودەتایە، وتیان کورسی، ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە دان بەو راستیەدا بنرێت کە هەموو هەرێم کراوەتە قوربانی کورسیەک؟ ". 



PM:11:54:29/10/2015