‌هێزە دیموکراسیەکانی سوریا ١٢ گوندیان رزگار کرد

هێزە دیموکراسییەکانی سوریا لە باشوری شاری حەسەکە و تەل بەراک ١٢ گوندیان لەدەستی چەکدارەکانی داعش رزگارکرد.

یەپەگە بڵاویکردەوە کاتژمێر ٣ ی بەرەبەیانی ١١/٢ هێزە دیموکراسییەکانی سوریا دەستیان بە هێرشکردن کردو سەرەتا گوندی " عتال " کە دەکەوێتە خوارووی تەل بەراکەوە بە دووری ١٠ کم رزگارکردو دواتر گوندەکانی " خەراب عەلی و رێنس " یان رزگار کرد کە ئەو ناوچانە بە ١٥ کم چوارگۆشە دەبێت.

بەهاوئاهەنگی لەگەڵ ئەم هێرشەدا، لە باشوری حەسەکەش هێزە دیموکراسییەکانی سوریا ٩ گوندی تریان ئازاد کرد.

هێزە دیموکراسییەکانی سوریا پێکهاتوون لە هێزی  رێکخراوی عەرەب و مەسیحیەکان، بەڵام هێزە کوردییەکانی یەپەگە سەرکردایەتییان دەکات و هێزە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانانیش پشتگیریان دەکەن. 



AM:10:54:02/11/2015