شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، بەرپرسی رێکخستنەکانی دەرەوەی یەکێتی دەلێت" کەس ناتوانێت دەنگم کپ بکات".
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە نووسینێکدا لەسەر ئەو قسانەی دوای وتارەکەی " دیموکراسیەکە جوانە"لەسەری دەکەن ، دەڵێت" ئازادی ڕادەربڕین یەکێک لەو مافانەیە کە هەموو یەکێتییەک شانازی پیوە دەکات و هێز نییە ئازادی ڕا دەربڕین لە یەکێتییەکان زەوت بکات".
.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خوشکی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد نوسیویەتی "ئەوە چەند ڕۆژێکە لە ماڵپەر و سایتەکانەوە گوێبیستی ئەوە دەبم گوایە (ئاگادار کراوم!) و دەنگم کپکراوە! لە ڕاستیدا نەئاگادار کراوم و نە کەسیش دەتوانێت دەنگم کپ بکات جگە لە خوای گەورە".
ناوبراو دەڵێت "پێم سەیرە کە لە ساڵی ٢٠١٥ دا و پاش چل ساڵ لە دامەزراندنی یەکێتی تازە بەتازە هەندێک لەناو یەکێتیدا بێن و ئەو مافە بەخۆیان بدەن کە ماف و ئازادی ڕا دەربڕین لە کادر و ئەندامانی یەکێتی زەوت بکەن"."