ھاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەک ئاڕاستەی ھاوڵاتیان دەکات

هاتوچۆی سلێمانی سەرجەم شۆفیران ئاگادار دەكاتەوە لەکاتی بەسەرچوونی مۆڵەتەکانیاندا نەگەڕێنەوە بۆ ھاتووچۆی سلێمانی و میکانیزمی نوێی نوێکردنەوەی مۆڵەتیش ڕوون دەکاتەوە.

لەو ئاگادارییەدا ئاماژە بەوەدراوە کە بەمەبەستی کەم کردنەوەی ڕۆتین و کارئاسانی زیاتر بۆ ھاوڵاتییان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ھاتوچۆیی زیاتر، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکەینەوە لەبەرواری ٢٢ / ١١ / ٢٠١٥ ەوە لەکاتی بەسەرچوونی مۆڵەتەکانیان سەرەتا نەگەڕێنەوە بۆ ھاتووچۆی سلێمانی بۆ مۆرکردن و واژۆکردنی مۆڵەتەکانیان وەک ئەوەی لە پێشتر پەیڕەودەکرا.

لەبەشێکی دیکەی ئاگادارییەکەدا ئاماژە بەمیکانیزمە نوێیەکە کراوە، ھاتووە"دەتوانن ڕاستەوخۆ سەردانی لیژنە پزیشکیەکان بکەن بۆ پشکنینی چاو ودواتر لەگەڵ خۆیان پشکنینەکەیان و پێداویستیەکانی نوێکردنەوەی مۆڵەت کە بریتیە لە( کۆپی پێناسی باری شارستانی وکۆپی رەگەزنامە وکۆپی کارتی زانیاری و فایلێک و دوو وێنەی رەنگاورەنگی نوێ ) بھێنن بۆ ھۆبەی مۆڵەت تاکو مۆڵەتەکانیان بۆ نوێبکرێتەوە."



PM:04:24:19/11/2015