هەرێم مانگی ١١ رۆژانە ٦٠٠ هەزار ٧٦٩ بەرمیلی نەوتی بۆ جیهان ناردووە

وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بڕی نەوتی نێردراوی مانگی ١١ رادەگەیەنێت و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لەو مانگەدا ١٨ ملیۆن‌و ٢٣ هەزارو ٧٥ بەرمیلی ناردووە بۆ بەندەری جیهانی تورکی.

لە راگەیاندراوی مانگانەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان کەدانەیەکی بۆ سپی نێردراوە، هەرێمی کوردستان لەمانگی تشرینی یەکەم بڕی ١٨،٠٢٣،٠٧٥ به رمیل نه وتی خاو (واته ٦٠٠،٧٦٩ به رمیلی رۆژانه )ی له ڕێی تۆڕی نه وتی کوردستان بۆ به نده ری جیهان له تورکیا هه نارده کردووه.
 
راگەیندراوەکە ئاشکرای دەکات له کۆی ئەو بڕه ، کێلگه نه وتیه کانی هه رێمی کوردستان به ١٣،٠٢٣،٢٦٦ به رمیل نه وتی خاو (واته تێکڕای ٤٣٤،١٠٩ به رمیلی رۆژانه ) به شدار بووه و کێلگه کانی که له لایه ن کۆمپانیای نه وتی باکور به ڕێوه ده بردرێن به ٤،٩٩٩،٨٠٩ به رمیل ( واته تێکڕای ١٦٦،٦٦٠ به رمیلی رۆژانه ) به شداریان کردووه.

وەزارەتی ناوبراو باس لەوە دەکات به هۆی چه ند بارو دۆخێک که له  ده ره وه ی ده سته ڵاتی هه رێمی کوردستاندایه، له مانگی تشرینی یه که م هێڵی بۆڕی هه نارده کردن بۆ ماوه ی ٢ ڕۆژ له کار که وتووه که به شێوه یه کی سه ره کی له ئه نجامی کاری تێکده رانه و دزیکردن رۆیداوه. 
 
له مانگی تشرینی دووه م، حکومه تی هه رێمی کوردستان به رده وام بوو له زیاد کردنی  فرۆشتنی ڕاسته و خۆی نه وتی خۆی له به ندی ری جیهان بۆ قه ره بۆ کردنه وه ی هه رێم به رامبه ر که میی دابینکردنی بودجه له لایه ن حکومه تی فیدراڵ له به غدا. 
 
حکومه تی هه رێمی کوردستان به رده وام ده بێت له کاردن له گه ڵ هاوبه شه کانیدا له حکومه تی فیدڕاڵی عێڕاق له پێناو گه یشتن به چاره سه رێک بۆ هه موو کێشه هه ڵواسرواه کانی په یوه ست به نه وت و غاز و له م باره یه وه حکومه تی هه رێم ده رفه تێک ده بینێت بۆ به ره و پێشچونێکی باش له باره ی گفتۆ گۆکان له داهاتووله سه ر بودجه ی فیدڕاڵی ساڵی ساڵی ٢٠١٦. 
 
 



PM:09:07:10/12/2015