پسپۆرە ئەمەریکیەکان نزیکبوونەتەوە لەوەی فرۆکەخانەی کشتوکاڵی ئەبو حەجەر لە گوندەکانی حەسەکە کە لەژێر کۆنترۆڵی شەڕڤانانی یەپەگەدایە بکەنە بنکەی ئاسمانی.
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی رۆژئاوای کوردستان کە ماڵپەڕی ( عصر ) بڵاویکردۆتەوە ماوەی مانگ و نیوێکە پسپۆرە ئەمەریکییەکان ئەو فرۆکەخانەیە بەرفراوان کردووەو و ئامێری سەربازی و شوێنی نیشتنەوەی فرۆکەکانیان چاککردووەو درێژی سەکۆی فرۆکەکانیان کردووە بە ٢٥٠ مەترو پانیەکەیشی بەهەمان درێژی.
ئەو فرۆکەخانەیە بەکاردێت بۆ دابەزاندنی تیپی کۆماندۆ و تیپە سەربازییە تایبەتەکان و گەیاندنی کۆمەکی سەربازی بە هاوپەیمانەکانی ئەمەریکاو رۆژئاوا.
ئەو ناوچەیە کە بەرومێلان ناسراوە دەوڵەمەندترین ناوچەی نەوتییە لە سوریا و لەژێر دەستی (یەپەگە)دایە.