له به‌رامبه‌ر لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌باره‌ت به‌ڕاگه‌یاندنی خۆسه‌ری له باكوری كوردستان، داواکاری گشتی تورکیا دۆسیەی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ هاوسه‌رۆكی پارتی گه‌لانی دیموكراتیك "HDP" كرده‌وه.
لەبەرامبەر لێدوانەکانی دوێنێ 12/٢٧سهڵاحهدین ده‌میرتاش کە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ناتوانن له‌گه‌ڵ حكومه‌تێكدا هه‌ڵبكه‌ن كه رۆژانه هاوڵاتیان ده‌كوژێت؟ هه‌ر بۆیه بیریان له راگه‌یاندنی خۆسه‌ری كردۆته‌وه بۆ باكوری كوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ میدیاكانی توركیا بڵاویانكرده‌وه ، داواكاری گشتی توركیا دۆسێی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كردۆته‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا دێت، دوێنێ كۆنگره‌ی نائاسایی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك له شاری ئامه‌د به‌به‌شداری هاوسه‌رۆكانی KCD، HDP، HDK به ده‌ركردنی چه‌ند بڕیارێكی گرنگ كۆتاییهات، له دیارترینیان په‌سه‌ندكردنی بڕیاری خۆسه‌ری دیموكراتییه بۆ شاره كوردییه‌كانی باكووری كودستان.