خۆپیشاندانی مامۆستایان لە سلێمانی دەستیپێكردەوە
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ2/1 ژماره‌یه‌ك مامۆستای شاری سلێمانی بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە دواكەوتنی موچەكانیان، له‌باخی گشتی گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا.
ناڕەزایی مامۆستایان لەكاتێكدایە كە ئێستاش دیار نییه كه‌ی موچه‌ی مانگی نۆی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌شده‌كرێت، مامۆستایانیش هۆشداری ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر دواكه‌وتنی موچه‌كانیان به‌رده‌وامبێت، ئه‌وا دوای كۆتاییهاتنی تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌می خوێندنی ئه‌مساڵ، ده‌ست به‌بایكۆتكردنی ده‌وام‌و خۆپیشاندان ده‌كه‌نه‌وه.
PM:03:55:02/01/2016