پەیامنێرو وێنەگرێكی كەناڵی شەرقیە تیرۆركران

ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە سەیف تەلال پەیامنێری شەرقیە و حەسەن عەتكەبی كامێرامانەكەی بە دەستڕێژی گوللە تیرۆر كران.

بەپێی زانیارییەكان پەیامنێری كامێرامانەكەی شەرقییە لەكاتی گەڕانەوەیان لەسەر كار لەلایەن چەند چەكدارێكەوە دەستدڕێژی گوللــەیان لێكراوە‌و دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە.



PM:08:49:12/01/2016