ئەمشەو جارێکی تر گەنجانی دەربەندیخان دەستیان بە خۆپیشاندان کردو رێگای دەربەندیخان – کەلار یان لە تانکەرەکانی نەوت گرت.
پەیامنێری سپی لە شاری دەربەندیخانەوە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە زیاتر لە دوو سەد گەنجی دەربەندیخان رێگای دەرەوەی شارەکەو کەلاریان لەو تانکەری گواستنەوەی نەوت و گاز گرتووە کە لەسلێمانیەوە نەوت دەگوێزنەوە بۆ کەلارو لەوێوە بۆ خاڵی سەرسنوری پەروێز خان.
دوو رۆژە ناوبەناو گەنجانی دەربەندیخان خۆپیشاندان دەکەن و تاقە رێگای سەرۆکی دەربەندیخان – کەلار دەگرن.
نەبوونی مووچەو کەمی خزمەتگوزاریەکان نارەزایەتییەکی زۆری لەناو خەڵکدا دروستکردووەو فەرمانبەرانی ناوچەکانی سلێمانی و دەوربەری بایکۆتی دەوام دەکەن و ناوبەناو لە شارۆچکەکانیش خۆپیشاندان دەکرێت.