ئەمشەو ١/٢٢ چەند چەکدارێک دەچنە سەر ماڵی خەزوری عەلی حەمە ساڵح و بڕی ٢٠٠ هەزار دۆلاریان لێ دەدزن.
عەلی حەمە ساڵح ئەندام پەرلەمانی گۆڕان لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە پۆستێکدا بە ناونیشانی " بۆ هێزه ئه‌منییه‌کانی پارێزگای هه‌ولێر" ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "ئه‌م شه‌و چه‌ند چه‌کدارێک له گه‌ڕه‌کی موفتی شاری هه‌ولێر چونه‌ته سه‌ر ماڵی خه‌زوورم که‌سێکیان بریندارکردووه‌و پاش ته‌قه‌کردن بڕی ٢٠٠ هه‌زار دۆلاریشیان بردووه".
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت" له‌و کاته‌دا خێزان و منداڵه‌کانی من له ماڵی خه‌زورم بوون".
عەلی حەمە ساڵح داوا دەکات بۆ ئەوەی ته‌فسیری ساسیاسی بۆ ئەو رووداوە نه‌کرێت، بکه‌رانی تاوانه‌که له‌زووترین کاتدا ده‌ستگیربکرێن.
ئەو جەخت دەکاتەوە کە ده‌ستگیرکردنیان کارێکی ئاسانه.