وته‌بێژی هاوپه‌یمانێتی سوریای دیموکرات ده‌ڵێت" فراوانکردنی فڕۆکه‌خانه‌ی ڕمێلان له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌سه‌که ته‌نها بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تی مرۆیی‌یه له ئاینده‌دا".
عه‌قید ته‌لال سلۆ به ئاژانسی ڕۆیته‌رزی راگەیاند"ئه‌و فڕۆکه‌خانه‌یه که نزیکەی 35 کیلۆمەتر لە باشوری شاری دێرکە، له ڕابردوودا بۆ کاری کشـتوکاڵی به‌کارهێنراوه، ئێسـتا فراوانترده‌کرێت تاوه‌کو ئه‌و فڕۆکانه‌ی له‌سه‌ر بنیشێنه‌وە که یارمه‌تیـیه مرۆیی‌یه‌کان و که‌ره‌سـته‌کانی بیناسازی ده‌گه‌یه‌نن".
ئەو بەرپرسە ئه‌و ڕاپـۆرتانه‌ی ڕه‌تکرده‌وه که ده‌ڵێن له لایه‌ن هێزەکانی ئەمەریکاوە فراوانترده‌کرێت به مه‌به‌ستی کاری له‌شکری.
هه‌فته‌ی ڕابردوو چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵ، له‌وانه کۆمه‌ڵه‌ی سوریا بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ، گوتیان هێزه تایبه‌ته‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا و شاره‌زایانی ئەمەریکایی سه‌رقاڵی گه‌وره‌کردنی بنکه‌ی ڕمێلانی ئاسمانین تاوه‌کو له شه‌ڕی دژی داعشدا به‌کاریبهێنن.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ئه‌ویش ئه‌و ڕاپـۆرتانه‌ی ڕه‌تکرده‌وه. کۆلۆنێل پاتریک ڕایده‌ر گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یه‌تی ناوه‌ندی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی هه‌ینی گوتی هه‌رگێز له‌شکری ئه‌مه‌ریکا ده‌ستی نه‌گرتووه به‌سه‌ر هیچ فڕۆکه‌خانه‌یه‌ک له سوریا.