به‌شێك له مامۆستایانی هه‌ولێر بایكۆتی ده‌وام ده‌كه‌ن
بەهۆی دواكەوتنی موچەكانیان ئەمرۆ ژمارەیەك لەمامۆستایانی قوتابخانەكانی شاری هەولێر بایكۆتی دەوامیان كرد‌و نەچوونە سەر پۆلەكان.
لەمبارەیەوە فاخر محه‌مه‌د كارگێڕی لقی هه‌ولێری یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان، به KNN ی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دژی دواكه‌وتنی مووچه‌ی مامۆستایان بۆ ماوه‌ی ٥ مانگ و هه‌روه‌ها دژی پێدانی نیومووچه، مامۆستایانی به‌شێك له‌خوێندگه‌كانی شاری هه‌ولێر، بایكۆتی ده‌وامیان كردوه.
به‌وته‌ی ئه‌و مامۆستایه: هه‌ریه‌ك له قوتابخانه‌ی باخان له بنه‌سڵاوه‌و قوتابخانه‌ی دیاری له گه‌ڕه‌كی راپه‌رین و نازی كچان له گه‌ره‌كی نووسه‌رانی شاری هه‌ولێر، بایكۆتی ده‌وامیان كردوه.
وتیشی: جگه له بایكۆتكردنی ده‌وامی خوێندگه‌كان له شاری هه‌ولێر، هاوكات خوێندنگه‌ی ئاماده‌یی داره‌توو و له‌گه‌ڵ ئاماده‌یی ڕامان له كۆمه‌ڵگه‌ی داره‌توو، ده‌وامیان نه‌كردوه‌و قوتابخانه‌كانی دۆڵی بالیسان و به‌شێك له خوێندگاكانی شه‌قڵاوه‌ش بایكۆتی ده‌وامیان كردوه.
هه‌روه‌ها به‌شێك له مامۆستایانی خوێندگاكانی باڵاكایه‌تی و خوێندگاكانی په‌روه‌رده‌ی مه‌خموریش له دژی پێنه‌دانی مووچه بۆ ماوه‌ی ٥ مانگ، ڕه‌تیان كرده‌وه بچنه نێو خوێندگه‌كان.
PM:02:30:26/01/2016