به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ 1 ملیۆن که‌س له‌هه‌رێم بێ کاربووه‌

یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان رایدەگەیەنێت كە بەهۆی قەیرانی داراییەوە یه‌ک ملیۆن که‌س بێکار بووه‌.

یاسین مەحموود وتەبێژی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان رایگەیاند " كاریگەرییە نەرینییەكانی قەیرانی دارایی 
10 هەزار و 450 پرۆژە لە هەرێمی كوردستان راگیراون، هەروەها 13 تا 15 ملیار دۆلاریش پاشەكشە لەوەبەرهێناندا هەیە، و 750 گەورە كۆمپانیا و بەڵێندەریشی تووشی مایەپووچ بوون كردووە و یەك ملیۆن كەسی لەهەرێمی كوردستان بێكار كردووە".

 وته‌بێژی به‌ڵینده‌ران له‌درێژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌ڵێت" بەڵێندەرایەتییدا نزیكەی سێ هەزار و 450 پرۆژە بەهۆی كاریگەرییە نەرێنییەكانی قەیرانی دارایی وەستاون، لە وەبەرهێناندا نزیكەی 13 بۆ 15 ملیار دۆلار پاشەكشەمان هەیە، تێكڕای پرۆژەكانی وەبەرهێنان كە خۆی لە هەزار پرۆژەی نیشتەجێبوونی زۆر باش دەبینێتەوە، پرۆژەی سەرخان و ژێرخانمان هەیە، وەبەرهێنانی دەرەكیمان واتە بیانییمان هەیە راگیراون، دەتوانین بڵێین 85 لەسەدی پرۆژەكان بەتەواوەتی راوەستاون و ئەو 15 لەسەدەش زۆر بەخاوی دەڕوات". 



PM:05:34:28/01/2016