ئاسایشی هەرێم ڕزگارکردنی ژنێكی سویدی لەدەست داعش ڕاگەیاند

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، ژنێكی بە ڕەگەز سویدییان لە دەست ڕێکخراوی توندڕەوی داعش ڕزگار کردووە.
 
دەقی ڕاگەیاندراوەکە:
 
دژەتیرۆری کورستان ئافرەتێکی سوێدی لە دەست داعش رزگار دەکات
ڕاگەیەندراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە
لە رێکەوتی 17/2/2016 لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا، کە لە قوڵایی سنووری ژێر دەسەڵاتی داعش لە ناوچەیەکی نزیک موسڵ ئەنجام درا، هێزێکی تایبەتی دژە تیرۆری کوردستان توانیان ئافرەتێکی سوێدی رزگار بکەن.
هاوڵاتیی سوێدی (مارلین ستیڤانی نیڤەرلاین) تەمەن 16 ساڵ، خەڵکی ناوچەی بۆرۆس لە سوێد، ناوەڕاستی ساڵی ڕابردوو لە لایەن ئەندامێکی داعش لە سوێد هەڵدەخەلەتێندرێت و دەگەیەنرێتە سوریا و دواتر دێتە موسڵ. پاش ئەوەی لە لایەن خانەوادە و لایەنە فەرمەییەکانی سوێد بە مەبەستی رزگارکردنی، داوای هاوکاری لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کرا، توانرا لە پرۆسەیەکی تایبەتدا شوێنی ئافرەتەکە دیار بکرێت و لە کرەدەوەیەکی تایبەتدا توانرا ئەم ئافرەتە رزگار بکرێت و ئێستا لە هەرێمی کوردستانە و لەگەل لایەنە پەیوەندیدارەکانی سوێدی رێکاری پێویست بۆگەڕاندنەوەی ناوبراو بۆ وڵاتەکەی گیراوەتە بەر.
 
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان



PM:03:52:23/02/2016