لەفیستیڤاڵێك بە 70% داشكاندن شتومەك بەهاوڵاتیان دەفرۆشرێت

ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند، لە شاری سلێمانی فیستیڤاڵی نەورۆز بۆ بازاڕکردن، لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی دەکرێتەوە، 40 کۆمپانیای بیانی بەشداری تێدا دەکەن.

کەمال حەمە عەلی، ئەندامی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی، فیستیڤاڵی نەورۆز بۆ بازاڕکردن دەکرێتەوە" شتومەکەکان بە کەمتر 70% بە هاوڵاتیان دەفرۆشنەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی 10 ی ئاداری 2016 ، ئەو پێشانگایە دەکرێتەوەو ماوەی پێنج رۆژ دەخایەنێت و رۆژانە لە کاتژمێر 10 ی بەیانییەوە تاوەکو حەوتی ئێوارە، هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی بکەن و بازاڕ بکەن.

وتیشی، " تا ئێستا نزیکەی 40 کۆمپانیای بیانی ئامادەییان دەربڕیوە بەشداری بکەن لە پێشانگاکەدا، بەڵام تا ئێستا رێژەی بەشداری کۆمپانیا ناوخۆییەکان دیارینەکراوە".

ئاشکراشیکرد، " ئەو شتومەکانەی لە پێشانگەکەدا نمایشدەکرێن، هەمەجۆر و کوالێتیشیان زۆر باشە و خواردن و کەلوپەل و پێداویستی ناوماڵیش لە خۆدەگرێت".



PM:02:58:24/02/2016